spot_imgspot_img

لە چەند ناوچەیەکی هەرێم نمەباران دەبارێت

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لە بەشێک لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی سلێمانی، بەشێک لە ئیدارەی ڕاپەڕین و ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان نمەباران دەبارێت.

بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە، کەشی ئەمڕۆی ناوچەکە بە گشتی ئاسمان نیمچە هەورە، لە ئەنجامی ئەو ناجێگیریەی هەیە پێشبینی نمە باران بۆ بەشێک لە ناوچە جیاجیاکانی بەشی ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سلێمانی و بەشێک لە ئیدارەی ڕاپەڕین و ناوچە سنووریە شاخاوییەکاندەبێت.

دەشڵێت: کاریگەری ئەم ناسەقامگیریە لە ئەمڕۆ وە تا کاتەکانی شەو بەردەوامی دەبێت، پلەکانی گەرما نزم ده‌بێته‌وه‌ بەراورد بە تۆمارەکانى دوێنێ.

کەشناسی هەرێم باسی لەوەشکردووە: سبەینێ پێنجشه‌ممه‌، ئاسمان پەڵە هەور و ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 22 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 18 پلەی سیلیزی

دهۆک: 20 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 20 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 23 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 18 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 24 پلەی سیلیزی

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە