spot_imgspot_img

سۆمۆ: زیاتر لە پێنج ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێممان فرۆشتووە

کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) بڵاویکردەوە، مانگی ڕابردوو هەناردەی نەوتی خاوی عێراق، زیاتر بووە لە 110 ملیۆن بەرمیل و لەو بڕەش زیاتر لە پێنج ملیۆن بەرمیلی هی هەرێم بووە.

کۆمپانیای سۆمۆ لە بارەی هەناردەی نەوتی عێراق بۆ مانگی تشڕینی یەکەم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بڕی 110 ملیۆن و 923 هەزار و 47 بەرمیل نەوتی خاو هەناردەکراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەناردەی نەوتی خاو لە کێڵگەکانی نەوتی بەسرە 104 ملیۆن و 816 هەزار و 106 بەرمیل بووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، هەناردەی نەوتی خاوی کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیا پێنج ملیۆن و 834 هەزار و 864 بەرمیل بووە. هەناردەی نەوتی کێڵگەکانی کەرکووکیش بۆ ئوردن 272 هەزار و 77 بەرمیل بووە.

لەبارەی داهاتی نەوتیش سۆمۆ ڕایگەیاند، حەوت ملیار و 30 ملیۆن و 689 هەزار و 366 دۆلار و پێنج سەنت بووە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە