فەرمانگەی شارەزوور سەرجەم گەڕەکەکانی سنووری شارۆچکەکەی ئاگادار دەکاتەوە کە بەهۆی پاککردنەوەی سەرچاوەی سەرەکی پڕۆژەی ئاوی بێستانسوور، دابەشکردنی ئاو دوادەکەوێت.
بەپێی ئاگادارییەکەی فەرمانگەی ئاوی شارەزوور، تیایدا هاتووە: “ئاگاداری دانیشتوانی شارەزوور (سەرجەم گەڕەکەکان) دەکەن ئەمڕۆ چوارشەممە بەهۆی پاککردنەوەی سەرچاوەی سەرەکی پڕۆژەی ئاوی بێستانسوور، پڕۆسەی دابەشکردنی ئاو ڕادەگیرێت و ڕۆژێك دوادەکەوێت.
دەشڵێت: “سبەینێ پێنجشەممە دابەشکردنی ئاو دەستپێدەکاتەوە، لە هەردوو گەڕەکی (سیروانی یەك، ئازادی، سیروانی دوو و شارەوانی) ئاو دابەش دەکرێت”.
