spot_imgspot_img

ئەمڕۆ نەوت دابەش دەکرێت

قایمقامیەتی شارۆچکەی بازیان، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی مانگ، نەوتەکەی حکومەتی هەرێم دەگاتە سەنتەری شارۆچکەکەیان دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوی قایمقامیەتی شارۆچکەی بازیان، ئەمڕۆ چوارشەممە، نەوتی سپی ماڵان کە 200 لیتری بە 104 هەزار دینارە دەگاتە سەنتەری شارۆچکەکەیان.

باس لەوەشکراوە، شوێنی دابەشکردنی نەوتەکە، نزیک کۆمیتەی بازیان و شارەدێی بەردەقارەمان تەنکەر دەوەستێت و پێدانی نەوت بە عەداد دەبێت، هەر بەرمێلێك نەوت 200 لیترە و نرخی 104 هەزار دینارە، بە کۆبۆنی نەوت دەدرێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە