spot_imgspot_img

عێراق بڕی نەوتی فرۆشراوی هەرێمی ئاشکرا کرد

وەزارەتی نەوتی عێراق له مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوودا، زیاتر له 7 ملیار دۆلاری له فرۆشتنی نەوت دەستکەوتووە، کە زیاتر لە 5 ملیۆن بەرمیلی نەوتی هەرێم بووە.

وەزارەتی نەوتی عێراق کۆی هەناردەکردنی نەوت و داهاتی بەدەستهاتووی مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردووی ڕاگەیاند.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بڕی هەناردەکردنی نەوتی خاو، بە خەستەکانیشەوە گەیشتووەتە 110 ملیۆن و 923 هەزار و 47 بەرمیل و داهاتیش گەیشتووەتە 7 ملیار و 30 هەزار و 689 هەزار دۆلار.

ئاماژە بەوە کراوە ” کۆی گشتی نەوتی خاو کە لە مانگی تشرینی یەکەمدا لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە هەناردە کراوە گەیشتووەتە 104 ملیۆن و 816 هەزار و 106 بەرمیل و بڕی هەناردەکراو”.

ئاشکراشی کردووە، لە هەرێمی کوردستانەوە لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە لە تورکیا 5 ملیۆن و 834 هەزار و 864 بەرمیل و بڕی هەناردەکراو بۆ ئوردن 272 هەزار و 77 بەرمیل بووە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە