بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، شەپۆلەكانی باران بارین ناوچەكانی هەرێم دەگرنەوە و بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرماوە سبەینێ كەشێكی زستانی سارد دەستپێدەكات.
محەمەد كەلاری، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەهۆی دروست بونی کاریگەری کەشێکی ناسەقامگیری لاواز لەسەر ناوچەکانمان پێشبینیم وایە نیوەڕۆی سبەی تاوەکو ئێوارەکەی بڕێک باران سنوری گەرمیان و سلێمانی و هەڵەبجە و کەرکوک بگرێتەوه و هەنێک باران ببارێت، کە بڕەکەی له 3 ملم زیاترنیە.
وتیشی، “شارەکانی تری هەرێمیش وەک هەولێر و دهۆک و ئیداره سەربەخۆکان ئەگەری دڵۆپە بارانی کەم هەیە و زووش کۆتایی دێت”.
ئاماژەی بەوەشدا، سبەی کەشێکی زستانی سارد لەناوچەکان دروست دەبێت.
