spot_imgspot_img

هاتووچۆی سلێمانی بۆ ئۆتۆمبێلی بێ‌ سەرەتا ڕوونكردنەوە دەدات

 

بەڕێوەبەری هاتووچۆی ناوشاری سلێمانی رایگەیاند، تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێکیان بەدەست نەگەیشتووە بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان.

عەقید بەهمەن ئەحمەد، بەڕێوەبەری هاتووچۆی ناوشاری سلێمانی ڕایگەیاندووە، تاوەکو ئێستا هیچ نووسراو یان بڕیارێکیان بەدەست نەگەیشتووە بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان.

وتوشیەتی، “بە گوێرەی بڕیارەکانی پێشتری هاتووچۆی سلێمانی لە ئێستادا تەنها لە حاڵەتێکدا دەست بەسەر ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتادا دەگیرێت و سزا دەدرێت، کە سەرپێچی رێنماییەکانی کردبێت”.

ئەمە لە کاتێکدایە، چەند رۆژێکە باس لەوەدەکرێت، کە بۆ جارێکی دیکە سزای ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان دەستپێدەکاتەوە و دەستیان بەسەردا دەگیرێت، بەهۆی سەرپێچی و پابەند نەبوونیان بە رێنماییەکانی هاتووچۆ.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە