یاریدەدەری سەرۆك وەزیرانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، نەوتمان ڕادەستی سۆمۆ کردووە و 120 ملیارەکە و لیستی مووچەشمان ناردووە، ئەوە بەغدایە مووچە نانێرێت.
ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنی بۆ (كوردستان24) ڕایگەیاندووە، لە 27/9/2025 ەوە تا ئێستا کە هەرێمی کوردستان دەستی بە هەناردەکردنەوەی نەوت کردووەتەوە بڕی ( 11 ملیۆن و 700 هەزار) بەرمیل نەوتی رادەستی سۆمۆ کردووە و فرۆشراوە و داهاتەکەی دەچێتەوە وەزارەتی دارایی عێراق.
ڕاشیگەیاندووە، هەرێمی کوردستان ماوەی شەش ڕۆژە بڕی 120 ملیارەکەی داهاتی ناوخۆی ناردووە بۆ بەغدا.
دەشڵێت: هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی نۆی ناردووە و ئەمڕۆش لیستی مووچەی مانگی 10ی ناردووە.
ڕێباز حەملان جەختیشی كردۆتەوە، بۆیە هەرێم هیچ پابەندییەک نەماوە نەیناردبێت ئەوە بەغدایە مووچە نانێرێت.
