وەزارەتی کارەبا ڕِایدەگەیەنێت، کە لەماوەی 48 کاتژمێری ڕابردوودا بەهۆی چالاکیی سازدانەوەی تۆڕی کارەبا بەشێک لەهاووڵاتیانی گەڕەکی فەرمانبەرانی شاری هەولێر تووشی پچڕانی کارەبا بوونەتەوە.
وەزارەتی کارەبا لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئاماژەی بەوەكردووە، پێشووتر هاوڵاتیانی ئاگادارکردبووەوە، کە لەچوارچێوەی چالاکییەکانی سازدانەوە بۆ گۆڕەڕەکان و تۆڕی کارەبای نیشتیمانی دەکات بۆ دابینکردن و کەمکردنەوەی پچڕانی کارەبا.
ئاماژەی بەوەشداوە، لە ئێستادا تیمەکانی وەزارەتی کارەبا و پڕۆژەی ڕووناکی کار لەسەر گەڕاندنەوەی کارەبا دەکەن بۆ هاوڵاتییانی گەڕەکی فەرمانبەران و داواکارین هاووڵاتییان بەردەوام سەیری نامەکانی مۆبایل بکەن تاکو ئاگاداربن لەوەی کاری سازدانەوە لە ناوچەکەیان ئەنجام دەدرێت.
وەزارەتی کارەبا ستایشی هاوکاری بەردەوامی هاووڵاتییان دەکات و پشوو درێژییان بەرز دەنرخێنێت. بۆ هەر پرسیارێک، دەتوانن پەیوەندی بکەن بە ژمارە 1992.
