لە هەریەكە لە گەڕەكەكانی چەمچەماڵ و بازیان سبەینێ نەوت دابەش دەكرێت، كە 200 لیتر بە 104 هەزار دینار دەدرێتە هەر خێزانێك.
یەکەی سووتەمەنی چەمچەماڵ لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سبەینێ چوار شەممە ٢٦/ ١١/ ٢٠٢٥ لە گەڕەکەکانی ناوەندی قەزای چەمچەماڵ نەوت دابەش دەکرێت.
ڕاشیگەیاندووە، ئەو هاووڵاتیانەی کارتی زیرەکی نەوتیان هەیە دەتوانن نەوتەکە وەربگرن، هەر هاووڵاتیەکیش تا ئێستا کارتی نەوتی وەرنەگرتۆتەوە سەردانی بریکاری خۆراکەکەی بکات بۆ وەرگرتنەوەی.
ڕوونیشی كردۆتەوە، بڕی نەوتەکە ٢٠٠ لیترە بە عەداد ( پێوەر) دابەشدەکرێت بە ١٠٤ هەزار دینار بە هاووڵاتیان دەدرێت.
لای خۆشیەوە، قائیمقامیەتی شارۆچکەی بازیان بڵاویكردەوە، سبەینێ چوار شەممە، نەوتی سپی ماڵان کە 200 لیتری بە 104 هەزار دینارە دەگاتە سەنتەری شارۆچکەکەیان.
ڕوونیشی كردۆتەوە، شوێنی دابەشکردنی نەوتەکە، نزیک کۆمیتەی بازیان و شارەدێی بەردەقارەمان تەنکەر دەوەستێت و پێدانی نەوت بە عەداد دەبێت، هەر بەرمێلێك نەوت 200 لیترە و نرخی 104 هەزار دینارە، بە کۆبۆنی نەوت دەدرێت.
