spot_imgspot_img

مارک ساڤایا پەیامێکی نوێی لەبارەی عێراقەوە بڵاوکردەوە

مارک ساڤایا، نێردەی تایبەتی ئەمریکا لە عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) نووسیویەتی: ئەمریکا ماوەیەکی زۆرە پاڵپشتیی دامەزراوە ئەمنییە شەرعییەکانی عێراقی کردووە.

ڕاشیگەیاندووە، عێراق لە هەوڵە هاوبەشەکانەوە بۆ تێکشکاندنی داعش تا بەرەنگاربوونەوەی کاریگەریی زیانبەخش و بەهێزکردنی سەقامگیریی هەرێمایەتی، پێشکەوتنی ڕاستەقینە بەدەست هاتووە. بەڵام سەرەڕای ئەوەش، پێویستە چاکسازیی گرنگ ئەنجام بدرێت.

دەشڵێت: کۆمپانیا ئەمریکییەکان، کە ملیاران دۆلاریان دابین کردووە بۆ کەرەستە و پاڵپشتیی پلە یەک، وەک هاوبەشی سەرەکی دەمێننەوە لە بەهێزکردنی ئاسایش و سەروەریی عێراقدا.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە