spot_imgspot_img

کاندیدێکی دەرچوو بۆ پەرلەمانی عێراق دوورخرایەوە

 

کۆمسیۆنیی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق (موهەند خەزرەجی) کاندیدێکی دەرچووی رێکخراوی بەدری بۆ پەرلەمانی عێراق لە بازنەی بەغدا دوورخستەوە.

کۆمسیۆنیی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە نووسراوێكدا هۆکاری دوورخستنەوەی کاندیدەکەی بۆ نەبوونی مەرجی کەسایەتی باش گەڕاندووەتەوە.

کۆمسیۆن بڕیاریدا ئەو دەنگانە هەژمار نەکات، کە کاندیدەکە بەدەستی هێناوە.

ئەو کاندیدە دەیان سکاڵای لەسەر تۆمارکرابوو بە تۆمەتی دروستکردنی لیوای وەهمی لەناو حەشدی شەعبی هەرچەندە خۆی تۆمەتەکان ڕەتدەکاتەوە.

موهەند خەزرەجی لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردن بەڵێنی دامەزراندنی لیوایەکی حەشدی شەعبی داوە و ناوی زۆر کەسی نووسیوە بۆ دامەزراندن؛ بەڵام دواتر دەرکەوتووە دروستکردنی لیواکە دوورە لە ڕاستییەوە و تەنیا بۆ بەدەستهێنانی دەنگ بانگەشەی بۆ کردووە و خەڵکیش باوەڕی پێ کردووە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە