بانکێک قەرزی خانووبەرە دەداتە هاووڵاتیان، کە بڕەکەی دەگاتە 100 ملیۆن دینار و لەماوەی 20 ساڵدا دەبێت بگەڕێندرێتەوە.
ڕیاز خەڵەف حسێن، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بانکی خانووبەرەی عێراق بە ڕۆژنامهی (سهباح)ی راگەیاندووە، “ئاستی قەرزەکە دەگاتە 100 ملیۆن دینار و بەپێی بەهای موڵکەکە دەدرێت، وەک لەلایەن لیژنەکانی هەڵسەنگاندنەوە دیاریکراوە، بەمەرجێک ڕووبەری موڵکەکە لە 100 مەتر چوارگۆشە کەمتر نەبێت”.
ڕاشیگەیاندووە، “قەرزەکان بە پلەی یەکەم پشت بەو پارانە دەبەستێت کە لە قەرزوەرگرانی پێشوو وەرگیراون، ئەوەش ژمارەی ئەو خەرجکردنانە دیاری دەکات، کە دەتوانرێت لە هەر خولێکی داواکاریدا بدرێن به هاووڵاتیان”.
وتیشی: سیستەمی ئەلیکترۆنی بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دادەخرێت کاتێک ژمارەی داواکاران کە هاوتای بودجەی بەردەست بوو، ئەوەش پێویستی بە تۆمارکردنی خێرای هاوڵاتیان هەیە، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی فشارە پێشبینیکراوەکان لەسەر قەرزی نیشتەجێبوون”.
هاوكات حەیدەر ئەلشهجەیری، بەڕێوبەری لقی سەرەکی بانکی خانووبەرە له لێدوانێكدا باسی لهوهكردوه، “قەرز بۆ هەموو هاوڵاتیان بەردەستە، تەنها ئەو کەسانە نەبێت کە پێشتر خۆیان یان هاوسهرهكانیان سودمەند بوون”.
سەبارەت به وهرگرتنی سودی قهرزهكان و ماوەی گەڕانەوەی، وتی، “قەرزەکانی نیشتەجێبوون پاڵپشتی دەکرێن بهبێ سوودێك دهدرێنه هاووڵاتان، جگە لە کرێی کارگێڕی جێگیر کە 5%ە، کە جارێک لە کاتی خەرجکردنی قەرزەکەدا کۆدەکرێتەوە، ماوەی گەڕاندنەوەی پارەکەش 20 ساڵە، بە قیستی مانگانەی 438 هەزار دینار”.
