spot_imgspot_img

بافڵ تاڵەبانی: ڕووبەڕووی ئەوانە دەبینەوە کە ژنان بێزاردەکەن

سەرۆکی یەکێتی ڕایگەیاند، بە کردار رووبەڕووی هەموو ئەوانە دەبینەوە کە دەبنە مایەی بێزارکردنیان و توندوتیژی بەرامبەریان دەکەن، لە هەر شوێنێکدا پێویست بکات پارێزەری مافەکانیان دەبین.

ئەمڕۆ سێشەممە، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکیدا بەبۆنەی ڕۆژی جهانیی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان ڕایگەیاند، ئێمە بە چاوی رێزەوە لە پێگەی ژنانی ئازا و جوامێری گەلەکەمان دەڕوانین، هەمیشە داکۆکیکارێکی سەرسەخت دەبین بۆ پاراستنی ماف و هێنانەدی خواستەکانیان.

وتیشی: “ژنانی ئێمە هەمیشە بەشێکن لە سەروەریی و شانازییەکانمان، رۆڵیان لە پێشخستنی کۆمەڵگەکەمان دیار و بەرچاو بووە و قوربانییەکانیان بۆ هەموومان مایەی سەربەرزییە”.

بافڵ تاڵەبانی دەڵێت: “لە رۆژی جیهانیی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژناندا بە شکۆوە یادی هەموو ئەو ژنە بوێرانە دەکەینەوە کە ماندوبوون و پێشڕەوایەتی ژنانیان کردووە تاوەکو لە کایەکانی ژیاندا بەشێکی دانەبڕاوبن و جێدەستیان لە نەخشی سیاسی و کۆمەڵایەتی کوردەواری دیاربێت”.

ڕاشیگەیاند، ئێمە لەگەڵ ژنان دەوەستین و بە کردار رووبەڕووی هەموو ئەوانە دەبینەوە کە دەبنە مایەی بێزارکردنیان و توندوتیژی بەرامبەریان دەکەن، لە هەر شوێنێکدا پێویست بکات پارێزەری مافەکانیان دەبین.

بافڵ تاڵەبانی وتیشی: “یەکێتی هەمیشە پاڵپشتی ژنان دەبێت و هاوکاریش دەبێت بۆ هێنانە پێشەوەی زیاتری ژنان لە تەواوی کایەکاندا”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە