سەرۆکی شارەوانی سلێمانی لە بارەی دابەشکردنی زەوی لە سلێمانی زانیاری نوێ دەخاتەڕوو دەشڵێت، زۆرترین زەوی لە سلێمانی دابەشکراوە.
لەیلا عومەر، سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی، ئەمڕۆ سێشەممە بە رۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، ئامادەکاریی بۆ قۆناغی داهاتووی دابەشکردنی زەوی دەکەن کە زۆرترین زەوی لە سنووری سلێمانی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشکراوە.
باسی لەوەشکرد، کێشەی نەبوونی بودجە و کەمیی ستافیان هەیە کە پرۆسەکە پێویستی بە کۆمەڵێک کەسی تایبەتە. وتیشی: “هەر ئەمساڵ زیاتر لە 550 فەرمانبەرمان لە سەرجەم میلاکەکان خانەنشین بوون و کەس نەهاتووەتە شوێنیان، ئەوەش بووەتە بەربەست لەبەردەم کارەکانمان و دەبێت ئەنجومەنی وەزیران بێتە سەر هێڵ”.
