له سه‌ر ڕێگای گۆپاڵه- چه‌می ڕه‌زان ئۆتۆمبێلێک خۆی کێشا به شه‌ش هاووڵاتیدا و پاشان خۆی به ئۆتۆمبێلێکی دیکه کێشاوه و هه‌ڵهات.
فه‌همی حه‌سه‌ن، ڕێپێدراوی یه‌کی هاتوچۆ، له‌بنکه‌ی هاتوچۆی بازیان، به ترافیک ئێف ئێمی سەر با هاتوچۆی سلێمانی ڕاگه‌یاند، ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا- بارهه‌ڵگر شه‌ش کرێکاری دابه‌زاندووه، خۆی به کرێکاره‌کاندا کێشاوه و دووان له کرێکاره‌کان کوڕی خۆی بوون و یه‌کێکی دیکه‌یان برازای بووه، پاش ئه‌وه خۆی کێشاوه به ئۆتۆمبێلێکی تاکسیدا و هه‌ڵهاتووه.
وتیشی، برینداره‌کان گواستراونه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه ڕێکاره پێویستییه‌کانی پاش ڕووداوه‌که ده‌ستیپێکردووه.
