spot_imgspot_img

سزادان و دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان دەستپێدەکاتەوە

ئەفسەرێکی هاتوچۆی سلێامی ڕایدەگەیەنیت کە دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان و سزادانی خاوەنەکانیان دەستپێەدەکاتەوە.

عه‌قید نه‌وشیروان حه‌مه‌ئه‌مین ئه‌فسه‌ر له‌هاتوچۆى سلێمانى ڕایگه‌یاند له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى هاتوچۆى هه‌رێمه‌وه‌ بڕیاریان بۆ شۆڕکراوەتەوە کە سزای ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان دەستپێبکاتەوە و دەستیان بەسەردا بگیرێت.

ئاماژەی بەوەشدا، هاووڵاتییان گلەیی و ڕەخنەیەکی زۆریان لە ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان هەیە بەهۆی سەرپێچی و گوێنەدانیان بە ڕێنماییەکان، کە بوونەتە هۆکاری بەشێک لە ڕووداوەکان بەهۆی ناپەبەندییان، کە بەڵگەی تەواویش بۆ هەموو ئەوانە لەبەردەستە، ئەوەش وایکردوە هاتوچۆ بیر لە سزادانی توندیان بکاتەوە.

ئەفسەرەکەی هاتوچۆ وتیشی لەپێشتردا بەهۆی هەندێک بارودۆخەوە سزا و لێپچینەوەیان لە خاوەن ئۆتۆمبێلەکان ڕاگرتووە، بەڵام هاووڵاتییان دڵنیا دەکەنەوە لێپێچینەوەی توندیان بەرامبەر دەکرێت و هیچ ئۆتۆمبێلێک و خاوەنەکەی لە لێپرسینەوە دەربازی نابێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە