spot_imgspot_img

هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی 10ی ڕادەستی بەغدا کرد

هەرچەندە تا ئێستا بەغدا مووچەی مانگی 9ی بۆ هەرێمی کوردستان نەناردووە، بەڵام لیستی مووچەی مانگی 10شی ڕادەست کرا.

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، لیستی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە تا ئێستا بەغدا مووچەی مانگی 9ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی نەناردووە.

هەفتەی ڕابردووش وەزارەتی دارایی رایگەیاند 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی ڕادەستی بەغدا کرد.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە