spot_imgspot_img

دوای چەند ساڵێک کێشەیەکی وێستگەی کارەبای دوکان چارەسەر کرا

بەرێوەبەری وێستگەی كارۆئاوی دوكان رایگەیاند، تمی چاكسازیی تۆرباین كێشەی لەکارکەوتنی دەمەوانەی پەمپی ئاوی ساردکرنەوەی یەكەی ژمارە چواریان بەهاوكاری تیمی غەواسی فەرمانگەی بەرگری شارەستانی دوكان چارەسەركرد، ماوەی چەند ساڵێک بوو لەكاركەوتووبوو.

ئەمڕۆ سێشەممە، ئەبوبەكر حەمەد، بەڕێوبەری وێستگەی كارۆئاوی دوكان رایگەیاند، ڕۆژی دووشەممە دوای هەوڵ و ماندووبوونێكی زۆر لەلایەن هۆبەی چاكسازیی بە هاوكاری تیمی غەواسی بەرگری شارستانی دوكان، كێشەی دەمەوانەیەکی سەرەکی ئاوی ساردکردنەوەی یەکەی ژمارە چوار چارەسەر بكەن كە بە هۆی لەکارکەوتنییەوە کاریگەری نەرێنی لەسەر ئیشکردنی سیستمی ساردکردنەوەی یەکەی ناوبراو درست کردبوو.

ڕوونیشیکردەوە کە چەند ساڵێک بوو ئەو دەمەوانەیە لەكاركەوتبوو.

ئەوەشی خستەڕوو کە دوای چەندین جار هەوڵدان بۆ کاری چاکسازی نەتوانرا دەمەوانەکە بکرێتەوە لەبەرئەوی ڕاستەوخۆ ئاو لە زێیەکە و لای بەستەری وێستگە وەردەگرێت و ناتوانرێت داببڕێت، بۆیە دوێنێ بە هاوکاری تیمی غەواسی بەرگری شارستانی دوکان توانرا دەمی بۆریەکە لەناو زێیەکەوە داببڕێت کە نزیکەی ٦ مەتر لەژێر ئاو بووە.

ئەبوبەکر حەمەد ڕاشیگەیاند، دواتر کارمەندانی هۆبەی پەیوەندار و بەتایبەت هۆبەی تۆرباین دەمەوانەکە نۆژەن و چاک دەکەنەوە و پاشان بەهاوکاری تیمی ناوبراو لەناو زێیەکەوە دەمی بۆریەکە دەکرێتەوە و سیستمەکە ئاسایی دەکرێتەوە بۆ ئیشپێکردن.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە