کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و، سبەینێ لە هەندێ ناوچە نمە باران دەبارێت.
بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان پەڵەهەور بۆ نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە یەک بۆ دوو پلە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
باسی لەوەشکردووە: سبەینێ چوارشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لەهەندێ ناوچە دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لە گەڵ ئەگەری کەمێک نمە باران لە ناوچەی جیا جیا.
دەشڵێت: پلەکانی گەرما کەمێک نزمتر دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 22 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 21 پلەی سیلیزی
دهۆک: 21 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 21 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 24 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 18 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 26 پلەی سیلیزی
