spot_imgspot_img

بڕیاری لەسێدارەدان بۆ بەرپرسێکی حەشدی شەعبی دەرچوو

دادگای تاوانەکان سزای لەسێدارەدانی بەسەر بەڕێوەبەری پێشووی کشتوکاڵی بەغدادا سەپاند کە پێشتر بە هۆی دوورخستنەوەی لە پۆستەکەی هێرشی چەکداری کردبووە سەر بەڕێوەبەرایەتییەکە.

ئەمڕۆ سیشەممە، ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ڕایگەیاند، دادگای تاوانەکان سزای لەسێدارەدانی بەسەر بەڕێوەبەری پێشووی کشتوکاڵی بەغدا سەپاند کە دوای دەرچوونی بڕیاری لابردنی لە پۆستەکەی و دەستنیشانکردنی کەسێکی تر لە شوێنی، لەگەڵ گرووپێکی چەکداردا هەڵیکوتاوەتە سەر بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی بەغدا و بە هۆیەوە کارمەندێک و هاووڵاتییەک شەهید بوون و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون.

ڕۆژی 27ی تەممووزی ڕابردوو، تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی کەرخی بەغدا لەنێوان دوو گرووپی حەشدی شەعبی ڕوویدا، ئەویش لە دژی دەستنیشانکردنی بەڕێوەبەرێکی نوێ بۆ کشتوکاڵی شارەکە.

ئەوکات وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاندبوو، ئەیاد کازمی عەلی، بەڕێوەبەری پێشووی کشتوکاڵی بەغدایان بە تۆمەتی تێوەگلان لەو تێکهەڵچوونانەدا دەستگیر کردووە و دەسەڵاتداران لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە، هەروەها 14 چەکداری بەشدار لە هێرشەکەدا ڕەوانەی دادگا کراون.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە