spot_imgspot_img

چارەنووسی “بی ئین سپۆرتس” لە کوردستان یەکلاکرایەوە

وەزارەتی گواستنەوەی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا بە بێ وەرگرتنی مۆڵەت لە بریکاری فەرمی “بی ئین سپۆرتس”، پەخشکردنەوەی ئەو کەناڵانە لە ڕێی کەناڵە ناوخۆییەکانەوە قەدەغە بکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی دەربارەی کەناڵەکانی “بی ئین سپۆرتس” بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:

بڕیارێک لە بارەی کەناڵەکانی BEIN SPORTS

بەمەبەستی راگرتنی پەخشی هەندێک کەناڵی بێ مۆڵەت وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم بڕیارێک دەردەکات.

لە ڕێگەی بەرێوەبەرایەتی گشتی پۆستە و گەیاندن لە رێکەوتی (١٧-١١-٢٠٢٥ ) بە نووسراوی فەرمی کۆمپانیاکانی بواری ئینتەرنێت ئاگادار دەکاتەوە بە راگرتنی پەخشی کەناڵەکانی ( بین سپۆرت) کە لە رێگەی پەخشی ئۆنڵاین لە هەندێک کەناڵی ناوخۆییەکان بەنا یاسایی بەشێوازی( IPTV ) پەخش دەکرێن.

بەمەش بۆ رێگرتن لەو سەرپێچیە نا یاساییە و پارێزگاری کردن لە مافی پەخش و بڵاوکرنەوە ، وەزارەتمان رێگری دەکات وە پێویستە لەماوەی یەک مانگدا کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت رایانبگرن.

هەر کەناڵێک بیەوێت لە رێگەی ئینتەرنێتەوە پەخشی دامەزراوەی ( BEIN SPORTS ) بکات پێویستە لەرێگای بریکاری فەرمی ئەو دەزگایە بێت لەبەر پاراستنی مافی خاوەندارێتی فیکری و یاسایی بەپێی یاسا و رێنماییە بەرکارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە