spot_imgspot_img

ڕێباز حەملان: نەناردنی مووچەی هەرێم زوڵم و ستەمە

یاریدەدەری سەرۆکوەزیران لەبارەی مووچەوە زانیاری ئاشکرا دەکات و دەڵێت” وەک کارتێکی فشاری سیاسی بەرامبەر هەرێم بەکاردەهێندرێت”.

ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، کە نەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە کارتێکی فشاری سیاسییە و ئەم کارەی حکومەتی عێراقیش بە “زوڵم و ستەمێکی گەورە” وەسف دەکات.

لە لێدوانێکیدا، حەملان ئاماژەی بە چەند خاڵێکی سەرەکی کرد لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر دۆسیەی دارایی:

ڕێباز حەملان جەختی کردەوە کە “نەناردنی مووچەی فەرمانبەران کارتێکی فشاری سیاسییە بەرامبەر هەرێمی کوردستان بەکارهاتووە و بەکاردەهێندرێت.”

ڕاشیگەیاند، ئەوەی بەغدا و بەرپرسانی حکومەتی عێراق دەیکەن بە گەنج و فەرمانبەرانی هەرێم، بە گوتەی حەملان، “زوڵم و ستەمێکی گەورەیە.”

 یاریدەدەری سەرۆکوەزیران ڕەخنەی لە بەغدا گرت و ڕایگەیاند، کە عێراق بەردەوام بیانوو دەهێنتەوە و دەڵێت “دۆخی داراییمان خراپە، بەغدا هیچ بیانوویەکیان نەماوە، چونکە هەرێمی کوردستان نەوتی ڕادەست کردووە و بڕی ١٢٠ ملیار دینارەکەشی (کە پێشتر بۆ دابینکردنی مووچە نێردراوە) ناردووە.

ڕێباز حەملان داوا لە حکومەتی فیدراڵی دەکات کە پابەندی بەڵێنەکانی بێت و مافی دارایی فەرمانبەرانی هەرێم نەکاتە قوربانیی کێشە سیاسییەکان.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە