وه‌زاره‌تی په‌روه‌ردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان به پشتگیریی کوردستان فاونده‌یشن پلاتفۆرمی “ئی هەڵسەنگاندن”ـی بە فەرمی ڕا‌گه‌یاند و ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كە ده‌بێته سیسته‌مێكی ناوه‌ندی بۆ هه‌موو قوتابخانه‌كانی كوردستان.
ئەمڕۆ دوو شەممە، کوردستان فاونده‌یشن، بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە، پلاتفۆرمی دیجیتاڵی په‌روه‌رده‌یی “هەڵسەنگاندن”ـی بە فەرمی ڕا‌گه‌یاند و ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كەی ڕاده‌ستی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كرد، کە هه‌نگاوێكی گەورەیە لە گۆڕینی سیسته‌می په‌روه‌رده بۆ بە دیجیتاڵیكردن.
ساکار عەلی، بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی کوردستان فاونده‌یشن ڕایگەیاند، کوردستان فاونده‌یشن وەک بەشێک لە پابەندبوونی بە په‌ره‌پێدانی پەروەردە، بەهێزکردنی گەنجان و داهێنانی تەکنەلۆژی، پشتگیری دارایی په‌ره‌پێدان و به‌رده‌وامیی پلاتفۆرمی “ئی هەڵسەنگاندن”ـی كرد، بەهۆی ئه‌م ئه‌پڵیكه‌یشنه‌وه کارگێڕی قوتابخانەکان لەڕێگەی یەک سیسته‌می دیجیتاڵی بەیەکەوە دەبەسترێنه‌وه، خزمەت بە زیاتر لە دوو ملیۆن بەکارهێنەر دەکات.
خاڵە ئەرێنییەکان: “e-Halsangandn” بەرنامەیەکی مۆبایلی داهێنەرانەیە بۆ ڕێکخستنی پەیوەندی و ئه‌نجامی تاقیکردنەوەكان به‌شێوه‌یه‌كی دیجیتاڵی لەناو سیستەمی پەروەردەی کوردستان.
– زیاتر له دوو ملیۆن لە قوتابی، مامۆستا، دایک و باوک لە هەرێمی کوردستان دەتوانن بەکاریبهێنن و سوودی لێوەربگرن.
– ئامانج لێی ئەنجامدانی تاقیکردنەوە دیجیتاڵییەکان و دەستڕاگەیشتنە بە ئەنجامەکان لە نێوان قوتابخانە و خێزانەکان.
– لەلایەن Softmax پەرەی پێدەدرێت کە کۆمپانیایەکی پێشەنگی تەکنەلۆژیایە و تایبەتە بە ژێرخانی پەروەردەی گشتی.
