spot_imgspot_img

شنیار ئەنوەر: گاڵتە بە خەڵک مەکەن مووچەیان پێنادەن

پەرلەمانتارێكی یەكێتی لەسەر ڕاگەیەنراوەكەی وەزارەتی دارایی هەرێم، كە ڕای گەیاندبوو “بەپێی ڕێككەوتنی هەرێم و عێراق تا كۆتایی ئەمساڵ ئەوەی هەژماری من نەكات مووچەكەی ڕادەگیرێت” دەڵێت: کام مووچە دەبڕن، ئەوەی کە پێیان نادەن؟

شنیار ئەنورە، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك نووسیویەتی: “هەژمار نەماوە و تەنیا ناوەکەی ماوە و بۆتە پرۆسەیەکی رۆتینی و بانکی و بانکە عێراقیەکانیش بەشدارە، ئەویش دوای جێبەجێکردنی مەرجەکانی یەکێتی، ئێستا ئەوەی هەیە تەنیا پرۆسەیەکی رۆتینی و کاریگەری لەسەر هاتن و نەهاتنی مووچە نیە لە بەغدادەوە”.

ڕاشیگەیاندووە، “گاڵتە بە خەڵک مەکەن مووچەیان پێنادەن و هەڕەشەیان لێدەکەن بەوەی هەژماری من پڕنەکەنەوە مووچەیان دەبڕن!”.

دەشپرسێت: کام مووچە دەبڕن ؟ ئەوەی کە پێیان نادەن ؟

ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی دەشڵێت: ئەم گاڵتەکردنە بەژیانی خەڵک ڕابگرن، خەڵک سێ مانگە مووچەی وەرنەگرتووە، هەڕەشەی چییان لێدەکەن؟ خەڵک لەسەر ئەم ئەم هەرێمه شەهید کراوە، ئازار و ئەشکەنجە دراوە، ئەنفال و کیمیاباران کراوە شایانی خزمەتکردنە نەک گاڵتەپێکردن !

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە