بارزانی و عەلاوی لە پیرمام كۆبوونەوە و گفتوگۆیان كرد لەسەر پڕۆسەی سیاسیی عێراق و گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی ناوچەکە
بارەگای بارزانی بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ دوو شەممە 24ی تشرینی دووەمی 2025، لە پیرمام مەسعود بارزانی پێشوازی لە دکتۆر ئەیاد عەلاوی، سەرۆکی بزووتنەوەی ویفاقی نیشتیمانی عێراقی و شاندێکی یاوەری کرد.
ڕاشیگەیاندووە، لەو دیدارەدا رۆشنایی خرایە سەر پڕۆسەی سیاسیی عێراق و گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی ناوچەکە بە گشتیی، هەروەها ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و قۆناغی دوای هەڵبژاردن و گفتوگۆی لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی کابینەیەکی نوێی حکومەتی فیدراڵ تاوتوێ کران.
