بەهۆی ساڵیادی شەهیدبوونی فاتیمە زەهرا، سبەینێ لە كەركوك و 8 پارێزگای عێراق پشووی فەرمی ڕاگەیەنرا.
رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوك بڕیاریدا سبەینێ سێ شەممە، جگە لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان لە دیوانی پارێزگا و فەرمانگەکانی سەر بە پارێزگا بکرێتە پشووی رەسمی.
ڕاشیگەیاندووە، پشووەکە خوێندنگەکان و باخچەکانی ساوایانیش دەگرێتەوە، سەبارەت بە زانکۆ و کۆلێژ و پەیمانگەکان، سەرپشکن لەوەی بیکەن بە پشوو یاخود دەوام بکەن.
هاوكات، هەریەکە لە پارێزگاکانی؛ (بەغدا، کەربەلا، میسان، بابل، زیقار، بەسرە، نەجەف، واست لەگەڵ دیوانییە) پشوویان راگەیاندووە.
