spot_imgspot_img

یەکێتی خانەنشینان: بەئەلکترۆنیکردنی مووچە کۆتایی بە نۆرەگرتنی مووچە دێنێت

وتەبێژی یەکێتی خانەنشینانی ھەرێمی کوردستان وتی: پڕۆسەی بە ئەلکترۆنیکردنی مووچەی خانەنشینان لە پڕۆژەی ھەژماری من، دەستی پێکردووە و زیاتر لە ٣٠٠ ھەزار خانەنشین لێی سوودمەند دەبن، ئەمەش ھەنگاوێکی زۆر باشە و کۆتایی بە نۆرەگرتنی خانەنشینان بۆ مووچە دێت.

سادق عوسمان، وتەبێژی یەکێتی خانەنشینانی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕایگەیاندووە، “بەئەلکترۆنی کردنی مووچەی خانەنشینانی ھەرێمی کوردستان، ڕەنجی چەند ساڵەی ئێمەیە، چەند ساڵێکە پێویست بوو ئەو کارە بکرێت، چونکە بەھۆی نۆرەوەرگرتن لە ساڵی ڕابردوو 7 کەس گیانیان لەدەستداوە، بۆیە ئەمە ھەنگاوێکی زۆر باشە مووچە بەئەلکترۆنی بکرێت، خانەنشینانیش زۆری بەو ھەنگاوە خۆشحاڵن”.

وتیشی “ئێستا ژیان بەرەو ئەوە دەڕوات ھەموو کارەکان بەئەلیکترۆنی بکرێن، ئێستا کە دەستی پێکردووە پیرۆزبایی لە خانەنشینان دەکەین، پێمان خۆشە بەزوویی تەواوبێت و کۆتایی بە نۆرەگرتن بۆ مووچە بێت”.

جەختیشی كردۆتەوە، ئێمەش خۆمان چاودێریی دەکەین و ھانی خەڵک دەدەین بەشداری بکەن، ئەمە کارێکی باشە و زیاتر لە ٣٠٠ھەزار خانەنشین بە سەربازیی و مەدەنی لێی سوودمەند دەبن.

دەشڵێت: “پێمان خۆشە زەمانەتێک بۆ مووچە ھەبێت و مووچە نەفەوتێت، ئەگەرنا ھیچ حەزمان بە چارەی عێراق نیە و پێمان خۆشە لە ھەرێمی کوردستان ھەموو کارەکان بکرێت، بۆ ئەوەی متمانە دروست بێت و مافی خەڵک بگاتە دەستی خۆی و نەفەوتێت، ئەوە زەمانەت و ئاسانکاری بۆ خانەنشینان تێدایە، بۆیە پێمان خۆشە تەواو بکرێت و مووچە بە ئەلکترۆنی وەربگرن”.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە