هەرچەندە شیعەكانی عێراق خاوەنی هاوپەیمانییەتییەكن بەناوی “چوارچێوەی هەماهەنگی” و بەهۆی یەكگرتووییانەوە جومگە هەستیار و بەهێزەكانی عێراقیان كۆنتڕۆڵ كردووە و وڵات بەڕێوەدەبەن، سوننەكانیش بۆ زامن كردنی مافەكانیان لە حكومەتی داهاتووی عێراق یەكیان گرت و “ئەنجوومەنی سیاسی نیشتمانی”یان پێكهێنا، بەڵام هێشتا ناو ماڵی كورد پەرتەوازەیە و حزبەكانی هەرێم سەرباری ناكۆكیان، تەنانەت دوای ساڵێ كلە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان نەیانتوانیوە حكومەتێك لە هەرێم دروست بكەن، ئەمە سەرباری ناكۆكی و پەرتەوازەییان لە بەغدا.
لە ساڵانی ڕابردوودا لە بەغدا كورد هاوپەیمانییەكی بەهێزی دروست كردبوو بەناوی “هاوپەیمانی كوردستانی” كە توانیبووی قورسایی خۆی بسەلمێنێت و بودجە و مافەكانی زامن بكات، بەڵام ئەوە چەند ساڵێكە هەر حزبەی خۆی هەنگاو بۆ وەرگرتنی پۆستەكانی دەنێت و مافەكانی خەڵكی هەرێمیش بەردەوام لە پاشەكشەدایە سەرباری بڕینی مووچە و ڕاگرتنی نەوتی هەرێم و جێبەجێ نەكردنی ماددەی 140ی دەستوور.
كاروان یاروەیس، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، شیعەکان چوارچێوەی هەماهەنگیان هەیە، بەهەموو ناکۆکیەکانیانەوە لەژێر چەتری (ئیتار) کۆکن، سووننەکانیش دەستپێشخەرییەکیان هەیە و ئەنجوومەنیکی سیاسی پێكدەهێنن.
ڕاشیگەیاند، هیچ کام لەو دوو پێکهاتەی سەرەوە پرسێکی نەتەوەییان نیە، بەڵام کورد خاوەنی پرسێکی نەتەوەیی 100 ساڵەیە لە عێراقدا، لەپاڵ ئەوەشدا بێمووچەیی قەیرانێکی قووڵە، لە سەنگەری پێشەوەی سنوری خوارووی کوردستانیش کورد لەهەڵبژاردن پاشەکشەی کرد، کەچی لەجیاتی یەکریزی لە پەرتەوازەیەکی قووڵدایە، گووتاری لێکترازان زاڵە بەسەر گووتاری بەرپرسیاریەتیدا.
دەشڵێت: کورد ئەو هەموو ئەرکە چارەنووسسازە لە بەغداد چاوەرێتی، حکومەتی هەرێمیشی دوای زیاتر لە ساڵێک هێشتا پێکنەهێناوە، ناوچەکەش لەبەردەم هەڵومەرجی گۆڕاودایە. هەوڵدان بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان تاکرەوانە هەڵەیەکی کوشندەیە و کێشەکان قووڵتر دەکاتەوە.
جەختیشی كردەوە، یەکریزی پێویستیەکی گرنگی ئەم قۆناغەیە، لەدواجاریشدا هەموو ئەو ئالۆزی و کێشانەی ئێستا هەن مەحکومن بە چارەسەر بەرێگای گفتوگۆی سیاسیانە.
لەگەڵ بڕیاری سوننەكان بۆ یەكگرتن و دروستكردنی یەك هاوپەیمانی، پەرلەمانتاران و چاودێرانی سیاسی و خەڵكی هەرێم داوای یەكگرتوویی ناو ماڵی كورد دەكەن بۆ خوولی نوێی پەرلەمان و حكومەتی عێراق و زیندوو كردنەوەی “هاوپەیمانی كوردستانی” تاكو بە یەك دەنگ كورد پۆست و مافەكانی لە بەغدا مسۆگەر بكات.
لای خۆشیەوە، د. بەختیار شاوەیس، ئەندامی خوولی پێشووی پەرلەمانی عێرا قلە نووسینێكدا لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ئاماژەی بەوەكردووە، سوننەكان چەند ڕۆژێک لەمەوبەر هیچ نەما لەقسەی ناشرین و سوکایەتی وتاوانبارکردنی یەکتر نەیڵێن نەیکەن و تەنانەت گەشتە سەر باسکردنی خائین و خۆفرۆشی و جاسوسی بۆ بێگانە و دەوڵەتانی دەرەوە. وە شوبهاندنی یەکتر بەورچ و رێوی گەڕ و بەکارهێنانی دەستەواژەی ئاست زۆر سوک.
دەشڵێت: ئەمرۆ هەریەک لەمانە چونکە بەرژەوەندیان دەیخواست، سەد پلە لەوەی پێشوویان پاشگەز بوونەوە. خۆ ئەگەر ئەمە دیوێکی تری سیاسەت بێت کەکردویانە، ئەوا لەدیوەکەی تریدا پێکەوە بەرژەوەندی سوننەکانیان لەبەرچاوگرتوە و نایانەوێ لەقۆناغەکە دوابکەون.
ئاماژەی بەوەشداوە، شیعەکانیش هەر زۆر پێشتر یەکگرتوویی و یەک هەڵوێستی خۆیان لەناو چوارچێوەی هەماهەنگی دووپاتکردەوە و شاندیان ناردە هەرێم.
بە وتەی بەختیار شاوەیس، “ئێستا تەنها کوردە کە پەرتەوازە و ماڵێکی شلۆقی هەیە و هەر لایەک لەئاوازێک دەخوێنێت، کەدەبوایە لەهەموو کات زیاتر یەکهەڵوێست و یەکگرتوو بوایە، لەو روانگەوە کەئێمە جیا لە سوننە و شیعە کێشەی نەتەوەیی و خاک و دەستوور و زمان و شوناسمان هەیە لەعیراقدا”.
یهكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، پڕۆژهیهكی ههشت خاڵی بۆ یهكخستنی ماڵی كورد ئاماده كردووه و بڕیاره پێشكهشی لایهنه سیاسییهكان بكات، كه ئامانجی كۆكردنهوهی ههوڵهكانه بۆ دانوستاندنێكی بههێز له بهغدا و چارهسهركردنی كێشه ناوخۆییهكانی ههرێم.
د. جهمال كۆچهر، كاندیدی دهرچووی یهكگرتوو بۆ پەرلەمانی عێراق ڕایگهیاندووە، پڕۆژهكه داوا دهكات شاندێكی هاوبهشی باڵا پێكبهێندرێت بۆ دانوستاندن لهسهر پۆستهكان، لهگهڵ ئامادهكردنی “میساقی شهرهف” كه داواكارییه هاوبهشهكانی كورد لهخۆ بگرێت.
ههروهها جهخت له دیاریكردنی هێڵی سوور دهكاتهوه بۆ پرسه چارهنووسسازهكان وهك “بودجه، پێشمهرگه، جێبهجێكردنی ماددهی 140 و یاسای نهوت و گاز، لهگهڵ دانانی خشتهیهكی كاتی بۆ جێبهجێكردنیان له شهش مانگی یهكهمی حكومهتدا”.
د. جهمال كۆچهر وتی، خاڵێكی دیكهی گرنگ یهكلاكردنهوهی پۆستهكانه لهنێو ماڵی كورددا پێش چوونه بهغدا، بهتایبهت پۆستی سهرۆك كۆمار كه به هێڵی سوور دادهنرێت بۆ كورد.
