spot_imgspot_img

ئەیاد عەلاوی گەیشتە هەولێر

ئەیاد عەلاوی گەیشتە هەولێر بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی گرنگ لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم.

ئەمڕۆ یەکشەممە 23ی تشرینی دووەمی 2025، د. ئەیاد عەلاوی، سەرۆکی بزووتنەوەی ویفاقی نیشتمانی و سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، گەیشتە شاری هەولێر، و لەلایەن ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێرەوە پێشوازی لێکرا.

ئومێد خۆشناو رایگەیاند، وابڕیارە لە ماوەی سەردانەکەیدا بۆ هەرێمی کوردستان، د. ئەیاد عەلاوی چەندین دیدار و کۆبوونەوەی گرنگ لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی هەرێمی کوردستان ئەنجام بدات، بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پرسە سیاسی و چارەنووسسازەکانی نێوان بەغدا و هەولێر.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە