spot_imgspot_img

دارایی عێراق لەسەر پارەكە هاتەدەنگ

 

وەزارەتی دارایی عێراق ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە، کە باس لە دیارنەمانی دوو ترلیۆن و ٥٠٠ ملیار دیناری سندوقی چاودێریی کۆمەڵایەتی دەکەن و ڕایگەیاند، هیچ بڕە پارەیەک لە هەژمارەکە نەبراوە، بەڵکو تەنها سڕ کراوە.

وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕوونکردنەوەیەکدا وەڵامی لێدوانێکی ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دایەوە و ئاماژەی بەوە کرد، کە زانیارییەکان سەبارەت بە ڕاکێشانی پارە لە هەژماری تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی ناڕاستن.

ڕوونیشی کردەوە، کە وەزیری کار بەدواداچوونی وردی بۆ باڵانسی هەژمارەکە نەکردووە، چونکە ئەو پارانەی ئێستا لە هەژمارەکەدان، پارەی گەڕاوەی کارتی زیرەکی سوودمەندان و پارەی تەمویلی گوازراوەن و دەستکاری نەکراون.

وەزارەتی دارایی جەختی لە پابەندبوونی تەواو بە یاسا کردەوە و داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد پێش بڵاوکردنەوەی هەر لێدوانێک کە ببێتە هۆی شێواندنی ڕای گشتی، وردبینی لە زانیارییەکاندا بکەن.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە