spot_imgspot_img

ئیسرائیل کوژرانی کەسی دووەمی حزبوڵای لوبنانی ڕاگەیاند

 

ئیسرائیل کوژرانی سەرۆکی ئەرکانی حزبوڵا “هه‌یسه‌م تەبتەبائی” ڕادەگەیەنێت و دەڵێت” لە شوقەیەکی نهێنی لە بەیروت کراوەتە ئامانج”.

سوپای ئیسرائیل، ئەمڕۆ یەک شەممە 23ـی تشرینی دووەمی 2025، ڕایگەیاند، کەسایەتییەکی سەرەکیی حزبوڵای کردووەتە ئامانج بە هێرشێکی ئاسمانی لە زاحیە (باشووری بەیرووت).

ڕادیۆی سوپا ڕایگەیاند، کە ئامانجەکە سەرکردە ئەبو عەلی تەبتەبائی بووە (کە بە سەرۆکی ئەرکانی حزبوڵا هه‌یسه‌م ته‌بته‌بائی ناسراوە) و دوای بۆردومانەکەش تیمی فریاکەوتن بە پەلە گەیشتنە شوێنی هێرشەکە.

ئەم هێرشە لە ئەنجامی بەردەوامیی گرژیی سەربازی دێت لەسەر خاکی لوبنان، کە تیایدا دوێنێ شەممە درۆنێکی ئیسرائیلی ئۆتۆمبێلێکی لە شارۆچکەی زووتری ڕۆژهەڵات کردە ئامانج و بەپێی ئاژانسی نیشتمانی کەسێک بووەتە قوربانی.

لەم چوارچێوەیەدا، نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی ئیسرائیل ڕایگەیاند، کە بنیامین ناتانیاھو فەرمانی جێبەجێکردنی هێرشەکەی دەرکردووە، دوای ڕاسپاردەیەکی وەزیری ئاسایش و سەرۆکی ئەرکان.

ناتانیاھو جەختی کردەوە لەسەر بەردەوامیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل “لە هەر شوێنێک و کاتێکدا” بێت بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە