لە رووداوێکی هاتووچۆدا کە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ روویداوە، دوو خوێندکاری کۆلێژی تەكنیكی حەویجە، گیانیان لەدەستدا.
ڕووداوەکە لە جۆری وەرگەڕان بووە و لەسەر رێگای نێوان حەویجە بۆ تکریت لە نزیک گوندی ئال لەقلەق، ڕوویداوە.
موهەیمەن داود، هاوڕێی خوێندکارەکان وتویەتی، “هاوڕێکانم بە ناوەکانی (خالید خەڵەف و حەمید جاروڵا)، دوای ئەنجامدانی تاقیکردنەوە ویستویانە بگەڕێنەوە بۆ ناحیەی عەلەم، بەڵام لە رێگا ئۆتۆمبێلەکەیان وەرگەڕاوە و هەردووکیان گیانیان لەدەستداوە”.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە قەزای دوكان، بەهۆی ڕووداوێكی هاتووچۆوە گەنجێك بەناوی (سەرهۆز شەوقی) كە تاقانەی 4 خوشك بووە لەكاتی پەڕینەوەیدا گیانی لەدەستداوە.
