ئاسایشی سلێمانی ساتی شەڕی نێوان دوو ئامۆزاكەی بڵاوكردەوە، كە یەكێكیان تەقە لەوی دیكەیان دەكات و هەڵدێت.
ئاسایشی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتیەوە، نیوەڕۆی دوێنێ ٢٠٢٥/١١/٢٢ لەشاری سلێمانی هاووڵاتییەک تەقە لەئامۆزایەکی دەکات و بەسێ فیشەک برینداری دەکات و هەڵدێت.
دەشڵێت: دەستبەجێ لەسەر ڕووداوەکە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی دەستپێکرد، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش تۆمەتباری تەقەکەری ڕووداوەکە و سێ هاوکاری دەستگیرکران.
ئاماژەی بەوەشداوە، لەئێستادا تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش بەماددەی ٣١/٤٠٥ دەستگیرکران و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.
