spot_imgspot_img

وتەبێژی پارتی: پۆستی سەرۆك كۆمار هی كوردە

وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، وا نەهاتووە دەبێت ئیلا پۆستی سەرۆك كۆمار بۆ یەكێتی بێت. نەخێر. ئەمە بۆ كوردە، لەناو كوردیشدا دەبێت ناو ماڵی كوردی لەسەر ئەم كاندیدە ڕێكبكەون.

مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ میدیاكانی حزبەكەی ڕایگەیاندووە، پۆستی سەرۆك كۆمار هی كوردە، كاتێك ئەم پۆستە بۆ یەكێتیی یەكلابووەوە، كە ئیتیفاقێك هەبوو بە واژۆی جەنابی سەرۆك و خوالێخۆشبوو مام جەلال كرا، بۆ ئەوەی ئەو لەوێ ببێت بە سەرۆك كۆمار و لێرەش جەنابی مەسعود بارزانی ببێت بە سەرۆكی هەرێم، لە ساڵی 2005 ئەم ئیتیفاقە كرابوو، دواتر بۆ دەورەیەكی تریش پەیڕەوی لێ كراوە.

دەشڵێت: ئەمە وا نەهاتووە دەبێت ئیلا پۆستی سەرۆك كۆمار بۆ یەكێتیی بێت. نەخێر. ئەمە بۆ كوردە، لەناو كوردیشدا دەبێت ناو ماڵی كوردی لەسەر ئەم بەربژێرە ئیتیفاق بكەن.

ئاماژەی بەوەشداوە، مەسەلەی ئەوەی كە پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و دوای هەڵبژاردن بۆ گۆڕانی بەسەردا هات، دەبێت ئەوە لێكبدەینەوە كە ساڵێك و مانگێك بەسەر ئەم هەڵبژاردنەدا (هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانە) تێپەڕی، لە بەینی ئێمە و یەكێتیی نیشمانی كۆمەڵێك گفتوگۆمان هەبوو، شاندی ئێمە و ئەوان لەسەر كۆمەڵێك خاڵ گەیشتبوونە رێككەوتن، لەسەر چۆنیەتی حوكمڕانی لەمەودوا و كابینە چۆن بەڕێوەببرێت، تەنانەت لەسەر كارنامەی كابینە گفتوگۆ كرابوو.

ڕوونیشی كردۆتەوە، ئێمە هەوڵماندا ئەم پرسانەی كە تایبەتە بە ناوخۆی هەرێمی كوردستان لەگەڵ عێراق تێكەڵاو نەكرێت، چونكە ئەوێمان جیاوازە، بە حوكمی ئەوەی ئێمە لە عێراق هەندێك كێشەمان هەیە كە جیاوازە لە كێشەكانی ئێرە.. بۆیە ئەم راگرتنە كاریگەرییەكی نەرێتی كردە سەر نەفسیەتی خەڵكی كوردستان و دەبوایە ئەوە نەكرایە.

وتەبێژەكەی پارتی جەختیشی كردۆتەوە، “دەبێت لەمەودوا لە مەسەلەی پێكهێنانی كابینە، رعایەتی ئەوە بكرێت كە هەر حزبە بە ئەندازەی ئەوەی خەڵكی ئەم وڵاتەی خۆمان متمانەی پێ بەخشیوە، بەو ئەندازەیەش بەرپرسیارێتی پێ ببەخشرێت”.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە