spot_imgspot_img

قوباد تاڵەبانی: ئامادەین بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان

قوباد تاڵەبانی ڕایگه‌یاند، یەکێتیی نیشتمانیی کورستان ئامادەیە بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت، دەشڵێت، بەبێ یەکێتیش کابینەیەکی سەرکەوتوو پێکنایەت.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: به‌بێ یه‌كێتی حكومه‌تێكی سه‌ركه‌وتوو پێكنایه‌ت، ئامادەن بۆ گفتوگۆکردن بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ.

سەبارەت بە پۆستەکانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، تا ئێستا لایەنە کوردییەکان هاوڕان لەسەر ئەوەی پێویستە هاوسەنگی هەبێت لە نێوان پۆستی سەرۆک کۆمار و سەرۆکوەزیران و سەرۆکی پەرلەمان یەکێکیان پشکی کوردە.

قوباد تاڵەبانی دەشڵێت، عێراق تا ئێستا نەیتوانیوە بگاتە ئەو ئاستەی شایستەیەتی، بەڕێککەوتنی گشتگیر و ریشەیی لە نێوان هەموو لایەنەکان عێراق دەگاتە ئەوئاستە.

ئەوەشی خستەڕوو، بەهێزی عێراق بەهێزی کوردستانە، سیاسەتی دوورە پەرێزی لە بەغداد سیاسەتێکی هەڵەیە، بەراورد بە ئێستا لە سەردەمی مام جەلال کوردستان پێگەیەکی بەهێزتری هەبوو لە بەغداد.

جەختی لەوەشکردەوە،”دەچینە بەغداد تا عێراق بخەینە سەر سکە و کێشەی مووچە چارەسەر بکەین، هاوکات کابینەی داهاتووی عێراق کێشەی موچە و پرسی نەوت بە ڕیشەیی یەکلایی دەکاتەوە”.

سەبارەت بە کابینەی نوێی حکومەت قوباد تاڵەبانی دەڵێت:”هیوادارین لە کابینەى 10ـدا هەست بە نادادى نەکەین، وەک ئەوەی لەم کابینەیەدا روویدا”.

باسی لەوەشکرد، لە کابینەکانى ڕابردوودا جیاوازى لە داهاتى پارێزگاکاندا نەدەکرا، بەڵام نادادى لە خەرجکردنى پارەى بەڵێندەرانى سلێمانیدا هەبووە.

سەبارەت بە پرۆژەکانی سلێمانیش ئەوەی خستەڕوو، خزمەتگوزارییەکان لە سلێمانی بەردەوامە لە چوارساڵی ڕابردوو پرۆژەکان گەشەیان کردووە، چەندین وەبەرهێن لە ناوچەکانی دیکە کارەکانیان هێناوەتە سلێمانی ئەوەش بەهۆی هەبوونی ئەو بارە ئەمنییە و ئەو باوەڕەیە کە کەرتی تایبەت لەم شارە هەیەتی.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە