spot_imgspot_img

ئاراس حەسۆ میراخان: نەوەی نوێ ئامادەیە بێتە ناو حکومەتی هەرێم

ئاراس حەسۆ میرخان، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دەڵێت، یەکێتی لێکدانەوەی هەڵەی بۆ توانای پارتی کردبوو، دەشڵێت، “نەوەی نوێ ئامادەیە بێتە ناو حکومەتی هەرێم”.

ئاراس حەسۆ میرخان، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ڕووداو وتی: “یەکێتی لێکدانەوەی هەڵەی بۆ تواناکانی پارتی کردبوو، بەڵام دەرکەوت پارتی زۆرینەی دەنگەکانی بۆ پەرلەمانی عێراق بە دەستهێنا.

باسی لەوەشکرد: ئەگەر بێت و دەنگەکانی دهۆکیش لابەرین، هێشتا پارتی دەنگەکانی زۆر لە یەکێتی زیاترە.

ئەوەشی خستەڕوو: پارتی ئەمجارە لە سلێمانی و گەرمیان دەیەوێت لە یەکێتی بباتەوە، “ئەگەرچی ئەمە زەحمەتە، بەڵام پارتی ئیش لەسەر کارە زەحمەتەکان دەکات”.

ئەوەشی باسکرد، پارتی لە بەغداد چاوی لەسەر پۆستی سەرۆک کۆماری عێراقە.

لە بارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمیش ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی پارتی وتی: پارتی دەتوانێت بەبێ یەکێتی حکومەتی هەرێم پێکبهێنێت، بەڵام ئەوە دەکەوێتەوە سەر گفتوگۆکانی داهاتوو.

وتیشی: “نەوەی نوێ ئامادەیە بێتە ناو حکومەتی هەرێمەوە”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە