spot_imgspot_img

مووچەی زیاتر لە هەزار کەس لە وارسی شەهیدان و ئەنفالکراوان راگیرا

بەهۆی نەهێنانی کارتی نیشتمانی، مووچەی زیاتر لە هەزار کەس لە وارسی شەهیدان ڕاگیرا.

جەبار محەمەد، بەڕێوەبەری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی گەرمیان بە ڕووداوی ڕاگەیاند: “مووچەی مانگی 9ی هەموو ئەو کەسوکارانەی شەهیدان و ئەنفالکراوانمان ڕاگرتووە، کە تا ئێستا کارتی نیشتمانییان نەهێناوە”.

باسی لەوەشکرد: “نزیکەی 550 کەس دوای چەندین جار داواکاری کارتی نیشتمانییان نەهێناوە، بۆیە ناچاربووین مووچەی مانگی داهاتوویان رابگرین”.

ئەوەشی وتووە: هیچ کەسێک مووچەی مانگی 9ی پێنادرێت ئەگەر کارتی نیشتمانی نەهێنێت، بەڵام وەک ئاسانکاری بۆیان بڕیارمان داوە، هەرکەس ڕۆژی دابەشکردنی مووچەش کارتەکە بهێنێت، مامەڵەکەی تەواو بکەین و مووچەکەی بۆ خەرج بکەینەوە.

هاوکات چیا تەیفوور، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی چەمچەماڵ ڕایگەیاند: “ناچار بووین ئەو کەسانەی مامەڵەکانیان کەموکورتیی تیادایە، مووچەیان لە بانکەوە رابگرین، تا زانیارییەکان تۆمار دەکەن”.

باسی لەوەشکرد: تا ئێستا مووچەی کەسمان رانەگرتووە، بەڵام بۆ مانگی نۆ مووچەی زیاتر لە 500 کەس رادەگیرێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە