spot_imgspot_img

کەشوهەوا دەگۆڕێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، سبەینێ پلەکانی گەرما ڕوو لە نزم بوونەوە دەکەن.

بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەور.

باسی لەوەشکردووە، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە.

هاوکات ئەوەش هاتووە: سبەینێ دووشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 24 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 21 پلەی سیلیزی

دهۆک: 22 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 22 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 25 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 20 پلەی

گەرمیان: 26 پلەی سیلیزی

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە