بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێم دواین ئاگادارکردنەوە دەداتە ئەو کەسانەی ناویان بۆ پڕۆسەی حەجی 2026 دەرچووە تا ڕۆژی پێنجشەممە دەست بە مامەڵەکانیان بکەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێم ئاگاداریەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: ئاگاداری هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ینه‌وه كه بۆ حه‌جی 2026 ناویان له تیروپشكی حاجیان ده‌رچووه به زووترین كات تا رۆژی پێنجشه‌ممه، 27ی ئەم مانگە سه‌ردانی نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومڕه بكه‌ن له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان به مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌كانیان و دانانی تێچووی حه‌ج.
دەشڵێت: “هه‌ر كه‌سێك دوا بكه‌وێت لە ئەنجامدانی مامەڵەکەی خۆی به‌رپرسیار ده‌بێت”.
پێداویستییه‌كان ئه‌مانه‌ن :
۱- پاسپۆرتی ئه‌سلی
2-كۆپییه‌كی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ له پاسپۆرت و كارتی نیشتیمانی و كارتی زانیاری له یه‌ك لاپه‌ره‌دا كۆپی بكرێت.
3-وێنه‌یه‌كی ڕه‌نگاو ره‌نگ.
4- ئاماده‌كردنی تێچووی حه‌ج كه بڕه‌كه‌ی حه‌وت ملیۆن و 100 هه‌زار دیناره.
