spot_imgspot_img

لە بەسرە ژمارەیەک چەکدار ڕووبەڕووی هێزە ئەمنییەکان بوونەوە

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، لە ناوچەی شافێی سەر بە شارۆچکەی دێر لە باکووری پارێزگای بەسرە، شەڕو ڕووبەڕووبوونەوەی چەکداری لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و ژمارەیەک چەکدار لەو ناوچەیەدا ڕوویدا، ئەمەش دوای ئەوەی هێزێکی سەربازی چووەتە ناوچەکە بۆ کۆتاییهێنان بە کێشەیەکی عەشایەری چەکداری.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ئاژانسی “شەفەق نیوز”ی ڕاگەیاندووە کە هێزە ئەمنییەکان لەکاتی چوونە ژوورەوەیان بۆ ناوچەکە، تووشی تەقەیەکی چڕ بوونەتەوە، پاشان توانیویانە دۆخەکە کۆنتڕۆڵ بکەن و کۆتایی بە پێکدادانەکە بهێنن، لە کاتێکدا ژمارەیەک لە تێوەگلاوەکان بەرەو ناوچەکانی هەورەکان هەڵاتوون.

بەپێی سەرچاوەکە، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەدا: 14 تۆمەتبار دەستگیرکراون، 15 ئۆتۆمبێل کە لە پێکدادانەکەدا بەکارهێنراون، دەستیان بەسەردا گیراوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، دەستگیرکراوەکان ڕادەستی دادگا کراون، دەزگا ئەمنییەکان بەردەوامن لە ڕاوەدوونانی ئەو کەسانەی هەڵاتوون.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە