نه‌بیل مه‌رسومی، شارەزای ئابووری له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، “كۆمپانیای هێریتیج فاینانسی چینی ئۆفه‌رێكی پێشكه‌ش به عێراق كردوه كه چه‌ندین پرۆژه له‌خۆده‌گرێت له‌وانه‌ش، كڕینی پشكی 30% بۆ 40% له دو پاڵاوگه‌ی كیمیایی به توانای 100 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا، به‌شداریكردن له دروستكردنی پاڵاوگه‌كانی ئیندۆنیسیا، له به‌رامبه‌ر سه‌نگافوره، به توانای 500 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا، له‌گه‌ڵ پاره‌دان به ئاڵوگۆڕی نه‌وتی خاوی عێراق”.
مەرسوومی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئۆفه‌ری سێیه‌می چین بۆ عێراق، دروستكردنی تانكه‌ری نوێیه، بۆ ئه‌وه‌ی عێراق خه‌رجیه‌كانی هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو كه‌مبكاته‌وه، جگه له‌وه‌ش به‌كرێدانی تانكه‌ری نه‌وته بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو به مه‌به‌ستی خاوه‌ندارێتی.
نه‌بیل مه‌رسومی ئه‌وه‌شی نووسیوە، تا ئێستا لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی عێراق وه‌ڵامی ئه‌و ئۆفه‌ره‌ی چینیان نه‌داوه‌ته‌وه، كه حه‌وت مانگ پێش ئێستا پێشكه‌شكرا و له چوارچێوه‌ی كێبڕكێی چینی-ئه‌مریكیدایه له عێراق.
