بوومەلەرزەیەك پارێزگای كەركوكی هەژاند و شارەزایەكی بوومەلەرزەزانی دەڵێت: دوو ڕۆژ لەمەوبەر پێشبینی ڕوودانیم كرد.
سیروان ساڵح، شارەزای بوومەلەرزەزانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، پاش دوو ڕۆ ژلە پێشبینییەكەم، بوومەلەرزەیەك لەنێوان كەركوك- تكریت ڕوویدا، كە چەقی بوومەلەرزەكە بەرزاییەكانی مەكحول بوو.
ڕاشیگەیاند، گوڕی بوومەلەرزەكە 4.7 پلە بووە بە پێوەری ڕێختەر و لە قوڵایی 10 كیلۆمەتر لە ناخی زەوی بووە.
ئاماژەی بەوەشدا، بوومەلەرزەكە لە كاتژمێر 7:29 خوولەكی ئەمشەو بووە و بە دووری 125 كیلۆمەتر لە سەنتەری قەزای كەلار بووە.
