وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق ڕایدەگەیەنێت، 600 هه‌زار تۆن له 600 جۆر خورمایان هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان كردووه و زیاتر له نیو تریلیۆن دینار داهاتی ئه‌و به‌رهه‌مه بووه.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، له ساڵی رابردوودا خورما كه بۆ هیند و چین و بازاڕه‌كانی ئه‌وروپا و كۆمه‌ڵێك وڵاتی تر هه‌نارده كراوه، داهاته‌كه‌ی له‌چاو ساڵانی پێشتر به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه.
مه‌هدی جبووری، جێگری وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق روونی كرده‌وه، عێراق خاوه‌نی باشترین جۆره‌كانی خورمایه له جیهاندا، وڵاته‌كه توانیویه‌تی پێگه‌ی خۆی له هه‌نارده‌كردنی ئه‌م به‌رهه‌مه بپارێزێت و ببێته یه‌كێك له گه‌وره‌ترین وڵاتانی هه‌نارده‌كاری خورما.
وتیشی، “حكومه‌تی عێراق له هه‌وڵدایه ئه‌و به‌رهه‌مه زیاتر پێش بخات و به هاوكاریی جوتیاران به‌شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌رده‌میانه، خورما به‌سته‌به‌ندی بكات و وه‌ك به‌رهه‌مێكی نایاب و دیار بیخاته بازاڕه‌كانی جیهانەوە”.
بەوته‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكوڵ “خورمای جۆری مه‌جهول، به‌رحی، مه‌كتوم و ئه‌شره‌سی له باشترین جۆره‌كانی خورمان، كه له عێراق به‌رهه‌م ده‌هێنرێن و هه‌نارده ده‌كرێن”.
عێراق له ساڵانی 70 و 80ی ڕابردوو، یه‌كه‌م وڵات بووه له هه‌نارده‌كردنی خورما، به‌ڵام دواتر به‌هۆی شه‌ڕ و ماڵوێرانی له به‌رهه‌مه‌كه‌ی دابه‌زی و زیانی زۆر به‌ر كه‌رتی باخداری كه‌وت.
