سەرۆك كۆماری ئێران مەرسومێكی دەركرد بۆ جێبەجێ كردنی هەمواری یاسای بانكی ناوەندی ئێرانی تایبەت بە لابردنی 4 سفری سەر دراوی نیشتمانی وڵاتەكە، كە بە “ڕیاڵ” ناسراوە و لەناو هاووڵاتیاندا پبێی دەوترێت “تمەن”.
ئاژانسی هەواڵی (میهر)ی ئێران بڵاویكردەوە، بە پێی مادەی ١٢٣ی دەستووری کۆماری ئیسلامی ئێران، مەسعود پزیشكیان، سەرۆك كۆمار، بانکی ناوەندی لە هەموارکردنەوەی مادەی ٥٨ بڕگەی أی یاسای بانکی ناوەندی ئاگادار کردەوە تاكو بەزووترین كات جێبەجێ بكرێت.
ئەم هەموارکردنە، لە 2ی ئەم مانگە لە دانیشتنێکی گشتیدا لەلایەن مەجلیسی شورای ئیسلامی (پەرلەمان)ەوە پەسەندکرا و لە 5ی مانگ لەلایەن ئەنجوومەنی چتكسازی دەستوورەوە پەسەندکرا.
یاسای هەموارکردنەوەی ماددەی ٥٨ بڕگەی أی یاسای بانکی ناوەندی تایبەتە بە لابردنی چوار سفر لەسەر دراوی نیشتمانی (ڕیاڵ- تمەن) و لە قۆناغەکانی پێشوودا ڕووبەڕووی ناڕوونی بووەوە، لەم دواییانەدا دەرکەوتووە کە لەگەڵ یاسای ئیسلامی و بنەما دەستوورییەکان دەگونجێت.
دەقە هەموارکراوەکە جەخت لەوە دەکاتەوە، کە ڕاگەیاندنی نرخی ئاڵوگۆڕ دەبێت “لە چوارچێوەی سیستەمی دراوی باودا بێت، بە لەبەرچاوگرتنی مادەی ٤٤ی یاسای بانکی ناوەندی”.
