کۆمپانیای ئۆتۆمبێلسازیی کۆریای باشوور ڕایگەیاند، کە ئۆتۆمبێلی جۆری فرە مەبەست (MPV) بۆ لوتکەی گرووپی بیست (G20) دابین دەکات، کە ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت و ڕۆژی شەممە لە جۆهانسبێرگ دەست پێ دەکات، بە مەبەستی دابینکردنی گواستنەوە بۆ شاندەکانی وڵاتە بەشداربووەکان.
کۆمپانیای “هیوندای مۆتۆر” ڕوونیکردەوە، کە پلانی هەیە بەهێزیی ڕکابەریی مۆدێلەکانی لە ڕێگەی یەکەمین لوتکەی گرووپی بیستەوە کە لە ئەفریقا بەڕێوە دەچێت، زیاتر بکات.
بەپێی ڕاگەیاندنی کۆمپانیاکە، ئۆتۆمبێلی “ستاریا” تایبەتمەندە بە “کابینەیەکی زۆر دەستکاریکراو بۆ گونجاندنی پێداویستییە جۆراوجۆرەکان” لەگەڵ تایبەتمەندییەکانی سەلامەتی و ئاسوودەیی پێشکەوتوو.
کیم ئیل-بۆم، سەرۆکی نووسینگەی سیاسەتی جیهانی لە کۆمپانیای “هیوندای مۆتۆر”، لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند “زۆر جێی مەبەستی ئێمەیە کە پشتگیریی یەکەمین لوتکەی گرووپی بیست بکەین کە لە ئەفریقا بەڕێوە دەچێت بە ئۆتۆمبێلەکانی خۆمان”، ئاماژەی بەوەشدا کە کۆمپانیاکە هەوڵ دەدات بۆ سەرکەوتنی ئەم بۆنەیە.
سەرچاوە: یۆنهاب
