وەزارەتی جەنگی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، گرێبەستێكی سەربازییان بە بەهای 250 ملیۆن دۆلار لەگەڵ عێراق واژۆ كردووە.
وەزارەتی جەنگی ئەمریكا بڵاویكردەوە، كۆمپانیایەكی ئەمریكی گرێبەستێكی بە بەهای زیاتر لە 250 ملیۆن دۆلار لە عێراق دەستكەوتووە، بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری پاڵپشتی پرۆگرامی فڕۆكەی ئێف 16ی ئەمریكا لە بنكەی ئاسمانی “شەهید عەلی فلەیح” لە عێراق.
گرێبەستێكی ماوە نادیار دراوە بە كۆمپانیای ڤیكترۆس سیستەمز، كۆلارادۆ سپرینگز، كۆلارادۆ، بە بەهای 252 ملیۆن دۆلار، بە تێچوون و كرێی جێگیرەوە بەمەبەستی پێشكەشكردنی پاڵپشتی بە بنكەی ئاسمانی و یارمەتیدانی پرۆگرامی فڕۆكەكانی ئێف 16ی عێراق.
پێشبینی دەكرێت لە 24ی ئەیلولی 2026دا گرێبەستەكە تەواو ببێت، كە گرێبەستی فرۆشتنی سەربازی بیانی بە عێراق لەخۆدەگرێت و بڕی 123,994,954 دۆلاری بۆ تەرخانكراوە و لەلایەن سەنتەری بەڕێوەبردنی سوڕی ژیانی هێزە ئاسمانییەكانەوە جێبەجێ دەكرێت لە بنكەی ئاسمانی رایت پاتەرسۆن- ئۆهایۆ.
