spot_imgspot_img

عەلی قەرەداغی پێشنوێژی زیاتر لە 40 هەزار نوێژخوێن دەکات

بە ئامادەبوونی زیاتر لە 40 هەزار نوێژکەر، و لە پەخشی ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی 11 کەناڵی تەلەفزیۆنییەوە، پ. د. عەلی موحییەدین قەرەداغی، سەرۆکی یەکێتی جیهانی زانایانی موسڵمانان، وتاری نوێژی هەینی دوێنێ 21ـی تشرینی دووەمی لە “باخچەی ئیقبال” لە شاری لاهور پێشکەش کرد، کە تێیدا ژمارەیەک لە سەرکردایەتییەکانی کۆمەڵەی ئیسلامی ئامادە بوون.

عەلی قەرەداغی، ئاماژەی بە نەهامەتییەکانی جیهانی ئیسلامی کرد، کە بەهۆی لێکدابڕان و دواکەوتنەوە تووشی بووە، دووپاتی کردەوە کە باشترین و خێرخوازیی ئوممەت لە یەکڕیزی و میانڕەوی نێوان ئایین و ئاوەدانی و شارستانێتیدایە، بە پێشەواگرتنی پێغەمبەر (د.خ)، بۆ بەدەستهێنانی خێر لە دونیا و دواڕۆژدا.

هاوکات ئاماژەی بە ڕۆڵی شارستانییەتی ئیسلامی کرد لە تێکەڵکردنی پەرستن لەگەڵ زانست و داهێناندا، بە نموونە هێنانەوەی زانایانێک وەک ئەبو حەنیفە و خوارزمی و ئەبوو هەیسەم، و داوای کرد هاوسەنگیی نێوان ئایینداریی دیار و ناوەوە و کاری ئاوەدانیی گشتگیر بگەڕێنرێتەوە.

عەرلی قەرەداغی، وتارەکەی بە پاڕانەوە بۆ گەڕاندنەوەی ئوممەت بۆ سەر ڕێگای خێر و یەکڕیزی کۆتایی پێهێنا، و جەختی لەوە کردەوە، کە جێبەجێکردنی گشتگیری فەرموودەکانی پێغەمبەر (د.خ) ڕێگای بەختەوەری و سەرکەوتنە.

سەردانەکەی عەلی قەرەداغی بۆ پاکستان وەڵامدانەوەی بانگهێشتێکی کۆمەڵەی ئیسلامییە بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەی گشتی و کۆڕبەندی نێودەوڵەتییان لەژێر ناوی “ئیسلام و هەوڵدان بۆ سیستەمێکی دادپەروەرانەی جیهانی”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە