spot_imgspot_img

تەرمی گەنجەکەی کەلار دۆزرایەوە

دوای حه‌وت ڕۆژ له‌ ونبوون، ئەمڕۆ تەرمی ئەو خوێندکارە له‌ ڕووباری سیروان دۆزرایەوە و هێشت هۆکاری مردنەکەی نادیارە.

تەرمی مه‌هدی محه‌ممەد ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ کە خوێندکاری قۆناغی چواری بەشی فیزیای زانکۆی گەرمیان بوو کاتژمێر ٣٠٠ـی پاش نیوەڕۆ لە نزیک ڕووباری سیروان دۆزرایەوە.

عارف عادل قایمقامی قەزای کەلار بە میدیای “ڕووداو”ـی ڕاگەیاندووە، ته‌رمی مه‌هدی لە ڕووباری سیروان دۆزرایه‌وه‌ و ڕەوانەی پزیشکی دادوەری دەکرێت.

قایمقام جەختی کردەوە، تا ئێستا جۆری ڕووداوەکە یەکلایی نەبووەتەوە و دیار نییە ئایا خنکان بووە یان تاوانکارییە و بڕیاری کۆتایی لەلایەن پزیشکی دادوەرییەوە دەدرێت.

باوکی مەهدی محه‌ممەد خالید، لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاندبوو، کوڕەکەی ئێوارەی ڕۆژی ١٦ی مانگ دوای وەرگرتنی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ماڵ دەرچووە و بەرەو ناوچەی نزیک پردەکەی ساڵح ئاغا ڕۆیشتووە و لەوێوە بێسەروشوێن بووە.

جگە لە کەسوکاری و تیمەکانی فریاگوزاری هێزەکانی پێشمەرگەش بەشداری گەڕان و کێوماڵکردنی ناوچەکەیان کرد بوو بۆ دۆزینەوەی مه‌هدی کە کوڕە گەورەی خێزانەکەیان بوو.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە