spot_imgspot_img

لە ئەمریکا پیاوێک بەهۆی پەتایەکی دەگمەنی باڵندەوە گیانی لەدەستدا

پیاوێک لە ویلایەتی واشنتۆنی ئەمریکا بەهۆی تووشبوونی بە جۆرێکی دەگمەنی پەتای باڵندەوە گیانی لەدەستدا، کە یەکەم حاڵەتی مردنی تۆمارکراوە بەم جۆرە لەناو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا.

وەزارەتی تەندروستی واشنتۆن ڕایگەیاند: ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە، کە پیاوێکی بەتەمەن بووە و کێشەی تەندروستی هەبووە، تووشی جۆری “H5N5″ی پەتای باڵندە بووە، دوای ئەوەی مریشک و پەلەوەرە ماڵییەکانی لە حەوشەکەی خانووەکەی لە پارێزگای گڕایز ھاربەر، کە نزیکەی 125 کیلۆمەتر دەکەوێتە باشووری ڕۆژاوای سیاتڵ، بەرکەوتەیان لەگەڵ باڵندەی کێوی هەبووە.

دەسەڵاتدارانی تەندروستی جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە مەترسییەکە لەسەر مرۆڤ کەمە، ئاماژەیان بەوەدا کە “تا ئێستا هیچ تووشبوونێکی تری مرۆڤ بە هەمان جۆر تۆمار نەکراوە، و هیچ بەڵگەیەک نییە بۆ گواستنەوەی ڤایرۆسەکە لە نێوان مرۆڤەکاندا”.

بەرپرسانی تەندروستی واشنتن باسیان لەوەشکرد، لە چوارچێوەی ڕێکارە خۆپارێزییەکانی پەیڕەوکراو لەم جۆرە حاڵەتانەدا، چاودێری ئەو کەسانە دەکەن کە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ نەخۆشەکە هەبووە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە